به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2018.05.06 نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كاتی سه‌ردانی ئه‌و ناوچه زیانلێكهوتوووانهی شاری دهۆک كه به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ و دروست بوونی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوووه له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كان و مه‌ترسیی دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هیچ مه‌ترسییێک له‌سه‌ر دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی پارتی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نییه و به پشتیوانی هه‌موو گه‌لی كوردستان و دڵسۆزانی پارتی سه‌ر ده‌كه‌وێت و به هێزه‌وه به‌شداریی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و له بادینانیش پشكی شێر له ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
نێچیرڤان بارزانی هیوایشی خواست دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان لایه‌نه كوردستانییه‌كه یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی خۆیان بپارێزن و هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه وه‌ک پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ دروست بوونی ئه‌م یه‌كڕیزییه هه‌رچیمان له ده‌ست بێت، ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment