به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه له دوایین ڕاگه‌یه‌ندراوی خۆیدا بڵاوی کرده‌وه ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ٥ی ٢٠١٨ گه‌ریلاکانیان چالاکییێکیان دژ به سوپای تورکیا له ناوچه‌ی که‌ڤۆرت له نزیک لێلکان و ده‌ڤه‌ری بارزان ئه‌نجام داوه و له ئه‌نجامی ئه‌و چالاکییه‌دا سێ سه‌ربازی تورکیا کوژراون و هه‌شتی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و ناوه‌نده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه کاتژمێر ٥ و ٤٥ خوله‌کی ئێواره‌ی دوێنێ گه‌ریلاکانی هه‌په‌گه هێرشێکیان بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی سوپای تورکیا له‌سه‌ر گردی لێلکان ئه‌نجام داوه و توانیویانه گورزی کوشنده له سوپای ئه‌و وڵاته بده‌ن به‌ڵام ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌کانی نه‌زانراوه.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل و سوپای تورکیا له سنووره‌کانی باشوور و باکووری کوردستان ڕووی داوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه به ده‌یان سه‌ربازی تورکیا کوژران و ژماره‌یێک گه‌ریلاش شه‌هید بوون.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment