دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێ کردنی دۆسیەی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوتی هەرێم دوا دەخات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێ کردنی دۆسیەی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نەوتی هەرێم بۆ ماوەی یەک مانگ دوا دەخات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "ئەیاس سامووک" وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مدحەت مەحموود" و ئامادەبوونی هەموو دادوەران بەبۆنەی تاوتوێ کردنی داخوازیی وەزیری نەوتی ئەو وڵاتە بەمەبەستی ملکەج کردنی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بۆ پێبەند بوون بە دەستوور و ڕادەست کردنی نەوتی هەرێم بە وەزارەتی نەوت، کۆ بوونەوە.

وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لەو بەیاننامەدا جەختی کردەوە پارێزەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم داوای دواخستنی تاوتوێی ئەو سکاڵایەی کردووە و دادگاش پاش قبووڵ کردنی هەموو لایەنەکان تاوتوێی ئەو دۆسیەیەی بۆ سێهەمی مانگی داهاتوو دوا خستووە.

سەرچاوە: «السومریە نیوز»

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13868

Your Comment

You are replying to: .
captcha