وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لیوا هه‌ڵوه‌شاوه‌كان یه‌ک ده‌خاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه‌ كۆتایی پێده‌هێنێت كه‌ به‌هۆی ڕووداوه‌كانی دوای ڕیفراندۆمه‌وه‌ له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شابوونه‌وه‌ و به‌رپرسێكی وزاره‌ته‌كه‌ش ناوی لیوا تێكه‌ڵكراوه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ڕاشی‌ده‌گه‌یه‌نێت: "به ‌هه‌مان شێوه‌ی پێشتر ئه‌و لیوایانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌رک ده‌بینن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال، جێگری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه‌ی به‌هۆی ڕوه‌داوه‌كانی 16ی 10ی 2017ه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ژماره‌یان 8 لیوا بوووه‌ که‌ دوای هه‌وڵه‌كانیش له ‌ئێستادا كاره‌كانی یه‌كخستنه‌وه‌ی 7 لیوا كۆتایی هاتوووه‌ ‌و ته‌نها یه‌ک لیوا ماوه‌ كه‌ تێكه‌ڵ بكرێنه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "هۆكاری یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و لیوایه‌ش بۆ هه‌ندێک هۆكاری تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا هه‌ریه‌ک له ‌لیواكانی ( 1 ،2، 3، 5، 6، 11، 10) یه‌كیان گرتۆته‌وه و‌ ته‌نها لیوای 9 ماوه ئه‌ویش به‌م زوووانه‌ تێكه‌ڵ ده‌كرێته‌وه‌".

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكراشی كرد: شوێنه‌كانیان له به‌رپرسیارێتی بۆ دیاری كراوه ‌و ئه‌رک و فه‌رمانه‌كانیان پێ سپێردراوه‌ و به ‌هه‌مان شێوه‌ی ڕابردوو به‌ هه‌ماهه‌نگیی یه‌كتر كار ده‌كه‌ن.

لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال له‌باره‌ی گه‌ره‌نتی هه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی لیواكانی پێشمه‌رگه‌ له‌ داهاتوودا وتی: "ئه‌وه‌ی ڕووی دا حاڵه‌تێكی ئاسایی نه‌بوو، ئه‌گه‌رنا نابێت به ‌هیچ شێوه‌یێک لیوا تێكه‌ڵه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13862

Your Comment

You are replying to: .
captcha