سوپای عێراق له ‌ناو سووریا گورز له ‌چه‌كدارانی داعش ده‌وه‌شێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ ‌هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی عێراق هێرشیان كردوووه‌ته‌ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له‌ سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان له ‌ناو خاكی سووریا هێرشیان كردوووه‌ته‌ سه‌ر چه‌كدارانی داعش.

نووسینگه‌که‌ ڕاشی‌گه‌یاندوووه‌‌ هێرشه‌كه‌ له ‌ناوچه‌ی دشیشه‌ له ‌ناو خاكی سووریا و له‌سه‌ر سنووری عێراق ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وه‌ش به ‌فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران.

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ ماوه‌ی ڕابردووش سوپای عێراق له ‌ناو خاكی سووریا چه‌ند هێرشێكی كرده‌ سه‌ر چه‌كدارانی داعش ‌و حه‌یده‌ر عه‌بادیش ڕای‌گه‌یاند كه‌ له‌و هێرشانه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13851

Your Comment

You are replying to: .
captcha