به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران به سه‌ردانێک گه‌یشتۆته پارێزگای خوراسان و له شاری سه‌بزه‌وار قسه‌ی بۆ هاووڵاتییانی ئه‌و شاره کرد و جارێکی‌تر پرسی ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی 1+5ی خسته‌وه ڕوو.
ناوبراو له وته‌کانیدا گوتی ئه‌مریکا به‌رده‌وام دژ به ئێران خه‌ریکی فیتنه‌نانه‌وه و ئاژاوه‌گێڕی بوووه و ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه بکات و له به‌رجام بکشێته‌وه پهشیمانییێکی مێژوویی به‌خۆوه ده‌بینێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد به ڕوونی پێتان ده‌ڵێم چه‌ند مانگ پێش ئێستا هه‌موو فه‌رمان و ئامادهکارییێکی پێویستی کردوووه بۆ که‌رتی جێبه‌جێکاری وڵات و فه‌رمان کراوه به ڕێکخراوی ئه‌تۆمیی وڵاتیش و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و ڕێکخراوه‌یه له هه‌موو شتێکی پێویست ئاگادار کراونه‌ته‌وه.
ڕۆحانی جه‌ختیشی کرده‌وه ڕێبازی ئێمه ڕێبازێکی ڕوون و ئاشکرایه و له که‌رتی ئابووریشدا ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێویست بێت ده‌رکراوه.
ڕۆحانی درێژه‌ی پێدا له ڕێککه‌وتنه‌که‌ی به‌رجام ده‌وڵه‌ت و گه‌لی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی درۆکانی ئه‌مریکا و ڕژێمی زایۆنی کاریان کرد و ویستیان به هه‌موو جیهانی بسه‌لمێنن که ئێران گه‌لێکی ئاشتیخوازه و سزای ئه‌تۆمیی دژ به ئێران هه‌ڵه‌یێکی ئاشکرا بوو و جیهان پێویسته له‌و پڕۆژه هه‌ڵه‌یه‌ی خۆی پاشگه‌ز ببێته‌وه.
هەر لەو بارەشەوە محەمەد باقر نەوبەخت سەرۆکی پلان دانان و بودجەی ئێران وتوویەتی لە باری ئابووری و ئیدارییشەوە هەموو ئامادەکاریێکمان کردووە بۆ قۆناغی پاش کشانەوەی چاوەڕوان نەکراوی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
نەوبەخت ئەوەشی زیاد کردووە کە دەبێت چاوەڕوانی گۆڕانێکی گەورە بین و ئێمەش ڕاوێژ و ئامادەکاریی پێویست و بودجەشمان بۆ ئەو کەشە جیاوازەی کردووە کە ڕەنگە بێتە گۆڕێ.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment