بەپێی هەواڵی کوردپرێس سزایی تەمەلی هاوسەرۆکی هەدەپە لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک دەست بە سەر پەساپۆرتەکەیدا گیرا و پاشان وەکوو کاردانەوە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بۆچی نابێت من مافی ئەوەم هەبێت کە لە وڵات بچمە دەرەوە؟ دیارە لە بەر ئەوەیە کە من ئەندامی پارتی دیموکراتیکی گەلانم. چوونکە بە ئەنقەست دژایەتیی هەدەپە دەکرێت. بۆیە ئێمەش ڕایدەگەیێنی کە هەموو چەشنە دژایەتی کردنی هەدەپە دژایەتی کردنی گەلی تورکیایە. ئەوەش دەسەڵات و هێزی ئێمە دەسەلمێنێت. ئێمە پەیامەکەی خۆمان گەیاندبووە ئەردۆغان. پەیاممان بۆ ئەوانی تریش هەیە. ڕێگە نادەین ئێوە لێمان ببنە ڕەئیس.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهوورییەت
Your Comment