بەپێی هەواڵی کوردپرێس له دیدارێكدا پرۆسه‌ی سیاسى و هه‌ڵبژاردن له عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و هه‌نگاوه‌كانی لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ دوای هه‌ڵبژاردن و دانوستانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ تاوتوێ كرا. هیوایان خواست پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه بچێت و لایه‌نه كوردستانییه‌كان ڕۆڵێكی كاریگه‌ر له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و داهاتووی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا ببینن.
هه‌ردوولا باسیان له گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه‌یان به‌رز نرخاند كه بووه هۆی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێكى كێشه‌كان و هیوایان خواست گفتوگۆ جددیتر و فراواتر بكرێت و دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی فیدراڵ ئه‌و كێشانه‌ی ماون چاره‌سه‌ر بكرێن.
Your Comment