به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا مه‌ردان چاوشین فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: گومانی زۆر هه‌بوو كه تیرۆریستانی داعش گوندی (قوڕیچا)ی سنووری قه‌زای كفرییان كردۆته باره‌گای خۆیان و هێزیان تێدا جێگیر كردوووه و هاووڵاتییانیشیان له گونده‌كه ده‌ركردوووه بۆیه هێزه‌كانمان به هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان توانیمان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوو له كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یان تا 7ی به‌یانی ڕۆژی 2ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بده‌ین.
ناوبراو وتیشی: "به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه چووینه ناو گونده‌كه و تیرۆریسته‌كان كه ژماره‌یان 12 چه‌كدار بوو سه‌رجه‌میان هه‌ڵاتن به‌ڵام نه‌یانتوانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان كه له ناو پیكابێكی جۆری تۆیۆتای 2017 بوو له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر بوو تهقاندمانهوه".
لیوا مه‌ردان چاوشین ئاماژه به سه‌ركه‌وتوویی و گه‌وره‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "له 6ی 2ی ئه‌مساڵ سوپای عێراق به هێزێكی گه‌وره‌وه نه‌یتوانی ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ بكات به‌ڵام ژماره‌ی هێزه‌كه‌ی ئێمه نه‌گه‌یشته 100 پێشمه‌رگه و توانیشمان ئه‌ركه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌ین".
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په‌ی هێزی پێشمه‌رگه دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتییانی سنووره‌كه و ئاشكراشی ده‌كات: "دڵنیایی ته‌واو ده‌ده‌ینه هاووڵاتییان كه تیرۆریستان و پاشماوه‌كانیان ناتوانن هیچ زیانێكیان پێ بگه‌یێنن و هێزه‌كانیشمان له ئاماده‌باشی ته‌واودان و له قۆناغی داهاتووشدا تیرۆریستان به ته‌واوی له سنووره‌كه ده‌رده‌كه‌ین".
لیوا مه‌ردان چاوشین ڕاشیگه‌یاند: له ئێستادا په‌یوه‌ندییێكی باشمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمان هه‌یه بۆ هه‌ر جموجۆڵێک ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌و ناوچانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment