سەڵاحەدین دەمیرتاش: بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ داخستنی هەدەپە هەوڵێکی دیکەی ئاکپارتییە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، بەرزکردنەوەی داواکاری بۆ داخستنی هەدەپە هەوڵێکی دیکەی ئاکپارتییە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو، لەگەڵ ئەوەشدا "ئێمە سەرجەم هەوڵەکان شکست پێدەهێنین کە لەرێگەی ستەمکاری و بەناوی یاسا و هەڵبژاردنەوە لێمان دەکرێت".

کوردپرێس:

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەرێگەی پارێزەرەکانییەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەنوسانی داوەتەوە و باسی لەوەکردوە، داواکاری گشتی تورکیا تائێستا رێکاری بەرامبەر 687 (شەش سەد و هەشتا و حەوت) سەرکردەی هەدەپە گرتووەتە بەر بۆ قەدەغەی چالاکیی سیاسی بەرامبەریان، بەڵام سەرجەمی ئەو هەوڵانە ناتوانن رێگری بکەن لەوەی خەبات لەپێناوی دیموکراسی و بەرنامەکانیان رابگرن.

ئاماژەی بەوەش كردووە، هەرچەندە داهاتوی هەدەپە سەرکردەکانی ئێستای ئەو پارتە بڕیاری لەبارەوە دەدەن، بەڵام دڵنیایە ئەوان هەنگاوی پێویست بۆ گەرەنتیکردن و پاراستنی ئیرادەی گەل و مافی نوێنەرایەتی کردنی دەگرنەبەر و لەکۆتاییدا ئەو ئاستەنگیانەش تێدەپەڕێنن.

دەمیرتاش ساڵی 2007 لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکو نوێنەری پارێزگای ئامەد بوەتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لەدوای قەدەغەکردنی دەتەپە لەلایەن دادگای دەستوری تورکیاوە، ساڵی 2010 بووەتە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، دواتر بوە بەھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، لە 4ی تشرینی یەکەمی 2016، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و بەشێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکەدا دەستگیرکرا و تاوەکوو ئێستاش لە زینداندایە.

News Code 1380

Your Comment

You are replying to: .
captcha