به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 3ی ئایارێکی هه‌موو ساڵێک ڕۆژی ئازادیی ڕۆژنامه‌وانی جیهانییه و ئه‌م ڕۆژه له 3ی مانگی ساڵی 1991 له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریکایی پـێشنیار کرا که له کۆبوونه‌وه‌یێکی یونسکۆ له ویندهوکی وڵاتی نامیبیا به‌شداریـیان کردبوو.
پاشان له مانگی 12ی ساڵی 1993 کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان به بڕیاری ژماره 48/432 ڕۆژی 3ی مانگی پـێنجی وه‌ک ڕۆژێکی جیهانی بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری په‌سه‌ند کرد و له‌و کاته‌وه ساڵانه له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ویندهوک به‌رز ڕاده‌گیرێت و له سه‌رانسه‌ری جیهان مه‌راسیم و کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ ساز ده‌کرێت.
ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ته‌نیا له ڕێگه‌ی زامن کردنی ژینگه‌یێکی ڕاگه‌یاندنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ دێته‌دی که تیایدا چه‌ندان ده‌زگای ڕاگه‌یاندن بوونیان هه‌بێت و ئه‌وه‌ش مه‌رجێکی پـێش وه‌خته بۆ مسۆگه‌ر کردنی سه‌لامه‌تی ڕۆژنامه‌وانان له کاتی جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانیان و زامنیش بکرێت لێکۆڵینه‌وه‌ی خێرا و ورد ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌کرێن.
عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش له ڕیزی دواوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌بینرێن که ئازادی ڕۆژنامه‌وانی تێیدا زۆر که‌مه و ساڵانه سه‌دان پێشێلکاری به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment