به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌عد سامی عاسی، ڕێبه‌رێکی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌ب بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق له پارێزگای که‌رکووک جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌به‌کان له قۆناغی داهاتوودا ده‌ستبه‌رداری پۆستی پارێزگاریی که‌رکووک نابن.
عاسی وتی: بۆ قۆناغی پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان چه‌ندین ئایدیای هه‌یه که یه‌کێک له‌و ئایدیانه پێکهێنانی لیستی هاوبه‌شی نێوان عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانه به ئامانجی دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترین لایه‌ن بۆ ئیداره‌ی پارێزگا.
ناوبراو به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یێک ڕای‌گه‌یاند که له ساڵی 2003 زایینییه‌وه عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووک تووشی گۆشه‌گیری، بێبه‌شی، ئاواره‌یی، ڕفاندن و زوڵم هاتوون و پاش ئه‌وه‌ش داگیرکاریی داعش له ناوچه‌کانی باشوور و ڕۆژئاوای پارێزگا بۆته هۆی وێرانی شار و گونده‌کان و ئه‌و بابه‌تانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌به‌کان ده‌ستبه‌رداری پۆستی پارێزگاری نه‌بن و بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانکراوه‌کان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاشتی نێوان ئیتنیکه جۆرابه‌جۆره‌کان هه‌وڵ بده‌ن.
عاسی هه‌روه‌ها داوای له ده‌وڵه‌ت کرد به‌شێک له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان بدرێت به نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی گونده کاولکراوه‌کانی که‌رکووک تاکوو به‌و کاره په‌یامی سه‌قامگیری و ئاسایش بده‌نه هه‌موو ئیتنیکه‌کانی پارێزگا.
سه‌رچاوه: سوومه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment