به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) به‌رپرسانی ئیداره‌ی کۆچ و گومرکی ئه‌مریکا نزیکه‌ی سی هه‌زار و 800 ئاسه‌واری مێژوویییان ڕاده‌ستی فه‌رید یاسین باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له واشنتۆن کرد که پێشتر به شێوه‌ی نایاسایی له عێراق برابوونه ده‌ره‌وه.
هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته‌ش "تۆماس هۆمان" سه‌رپه‌ره‌شتی ئیداره‌ی کۆچ و گومرکی ئه‌مریکا جه‌ختی کرده‌وه که له هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وامه بۆ ڕێگری له دزینی ئاسه‌واری مێژوویی و ته‌زمینی لێپێچینه‌وه و سزادانی ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕێگای قاچاخی ئاوه‌ها شتهایێکهوه داهات دابین ده‌که‌ن.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئه‌و ئاسه‌وارانه نزیکه‌ی چوار هه‌زار ساڵ پێش له عێراق به‌رهه‌م هێنراوه و له نێوانیاندا که‌تیبه‌ی بزماری سوومهریدایه که مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1600 تا 2100 ساڵ پێش زایین.
به وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریکا فرۆشگه زنجیره‌ییه‌کانی "هابی لابی" پسپۆڕی بواری فرۆشتنی ئاسه‌واره هونه‌ری و ئه‌نتیکه‌کان پێشتر له ڕێگای بازرگانانی ئیماراتی و زایۆنییه‌وه یه‌ک ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلاریان بۆ کڕینی ئاسه‌واری مێژووییی عێراق خه‌رج کردوووه و به‌وه‌شه‌وه پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌وڕووی سکاڵای ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه بوویه‌وه له مانگی جوونی ساڵی ڕابردووی زایینی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به ڕاده‌ست کردنی ئه‌و ئاسه‌وارانه و پێدانی سێ میلیۆن دۆلار غه‌رامه.
سه‌رچاوه: ڕۆیتێرز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment