ئێران و هەرێمی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەش بۆ گەشەی پێوەندییەکانی نێوانیان ڕێککەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە بەنیازین سیستەمی ئازادی بازرگانی لە نێوان دوو لایەندا دروست بکەین و ئەوش دەتوانێت ببێتە هۆی فراوان بوونی سەرمایەدانان لە هەردوو وڵاتدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەمە لە دەستپێکی ڕێوڕەسمی دەرفەتە ئابوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر جەختی کرد لەسەر پێوەندی لە ئاستی باڵای سیاسی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان عێراق و گەشەی پێوەندیی ئابووری هەمە لایەنە لە نێوانیاندا.

ناوبراو هیوای خواست ئەو کۆڕبەندە دەرفەتێک بێت بۆ ناساندنی توانا ئابوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان.

وەزیری بازرگانیی ئێران زیادی کرد لە دانووستانەکانماندا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پێکهێنانی کۆمیتەی هاوبەش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین.

شەریعەتمەداری ئاماژەی دا بە پشتگیریی ئێران لە خەڵکی عێراق بۆ شەڕی داعش و زیادی کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردەمی پاش داعشیشدا پشتگیریی لە خەڵکی عێراق دەکات.

کۆڕبەندی دەرفەتە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەمە لە هەولێر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەستی پێکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13775

Your Comment

You are replying to: .
captcha