4 حیزبی ئوپۆزسیۆنی تورکیا پەیمانی هاوپەیمانێتی واژۆ دەکەن

بەشی تورکیا- چواز حیزبی ئوپۆزسیۆنی تورکیا: پارتی کۆماریخوازی گەل، ئی پارت، پارتی سەعادەت و پارتی دیموکراتیکی تورکیا، دیداریان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی ئیجابی بووە و بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی جیدی بۆ ئەو هاوپەیمانێتییە هەڵبگیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس پاش چەندین پێوەندیی قووڵی نێوان چوار حیزبی ئوپۆزسیۆنی تورکیا: پارتی کۆماریخوازی گەل، ئی پارت، پارتی سەعادەت و پارتی دیموکراتیکی تورکیا، ئەو حیزبانە ڕێککەوتوون کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر دروشمی " گەل و دیموکراسییەت" هاوپەیمانێتی واژۆ بکەن سبەینێ (پێنجشەمە) بە فەرمی پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانێتییە ڕاگەیەنن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون ئەو هاوپەیمانێتییە لە سەر تەوەری پەڕلەمانتاران پێکهاتووە و هەر یەکەو لەو حیزبانە بەربژێری خۆیانیان دەبێت.

سەرچاوە تەلەڤزیۆنی NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13771

Your Comment

You are replying to: .
captcha