پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر راده‌ست كردنی‌ چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كان دێته‌ ده‌نگ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی‌ داوایێكی‌ عیراق بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازیانه‌ی‌ كه‌دوای‌ ئازادكردنی‌ موسڵ و ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ست هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ هاته‌ده‌نگ و ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت"هیچ نوسراوێكی‌ فه‌رمی‌ به‌ده‌ست ئێمه‌ نه‌گه‌یشتووه‌، به‌ڕه‌سمی‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆمان ده‌بێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند:"ئه‌و نووسراوه‌ی‌ حكوومه‌تی‌ عێراق كه‌ له‌به‌شێك له‌ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و گوایه‌ عیراق داوای‌ چه‌كه‌كانی‌ ده‌كاته‌وه‌، هیچ نوسراوێكی‌ فه‌رمی‌ به‌ده‌ست ئێمه‌ نه‌گه‌یشتووه‌".

ناوبراو وتیشی‌"منیش له‌راگه‌یاندنه‌كان نوسراوه‌كه‌م بینیوه‌، به‌ڵام به‌فه‌رمی‌ بۆ وه‌زاره‌ت نه‌نێردراوه‌، هه‌ركات بۆمان هات ئه‌وكات به‌ڕه‌سمی‌ هه‌ڵوێستی‌ خۆمان ده‌بێت".

له‌ ژماره‌یێک له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ نووسراوێكی‌ دادگای‌ سه‌ربازی‌ حكوومه‌تی‌ عیراق بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و له ‌به‌شێكی‌ نوسراوه‌كه‌دا دادگای‌ سه‌ربازی‌ عیراق مافی‌ به ‌وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ عیراق داوه‌ كه‌داوای‌ یاسایی‌ له‌دژی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ تۆمار بكات بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازییانه‌ی‌ كه‌ موڵكی‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا بووه ‌و دوای‌ كه‌وتنی‌ مووسڵ كه‌تۆته‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13770

Your Comment

You are replying to: .
captcha