پارتی هەرگیز  واز لە بڕیاری پێکهێنانی وڵاتی کوردستانی سەربەخۆ ناهێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەمال کەرکووکی لە لێدوانێکدا وتوویەتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەرگیز لە مافی چارەی خۆنووسین و بڕیاری دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی کوردستان پاشگەز نابێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس کەمال کەرکووکی فەرماندەی پێشمەرگەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک لە لێدوانێکدا لە کاتی بانگەشە کردن بۆ لیستی پارتی ڕایگەیاند: پارتی نەک هەر چاوپۆشی لە مافی چارەی خۆنووسین ناکات بەڵکوو پێداگر دەبێت لە پێناو ئەوەی کورد وڵاتێکی سەربەخۆ و دەسەڵاتی سەربەخۆی هەبێت.

کەمال کەرکووکی ئەوەشی بە لایەنگرانی پارتی وتووە: کاتی سەربەخۆیی کوردستان نزیکە و ڕۆژێک دێت کە هەمووتانی پێ شاد ئەبن.

سەرچاوە: شەفەق نیوز

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13769

Your Comment

You are replying to: .
captcha