بەپێی هەواڵی کوردپرێس وتەبێژی حکوومەت بە دەنگی ئەمریکای وتووە "له‌ڕاستیدا هاتنی ئه‌و هێزی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان پشت ڕاست ناكرێته‌وه و ئه‌وه‌ی باسیان كرد بۆ ناحیه‌ی سیده‌كان به‌تایبه‌ت تۆپزاوا، چوونكه هه‌موان ده‌زانن ئه‌و ناوچه سنووریانه له‌ساڵانی هه‌شتاكانه‌وه حكوومه‌تی عیراق و توركیا سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه ڕێكکه‌وتنێكیان هه‌بوو كه سوپای توركیا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن ده‌توانن (٢٠كم) به‌قووڵایی خاكی عیراق بێنه ژووره‌وه."
ناوبراو ڕاشیگەیاند "بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه وای كردووه هه‌میشه ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌رخاكی كوردستان، هیوادارین خاكی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته جێگای ململانێ له‌گه‌ڵ توركیا".
ئاماژەی بەوەش کردووە، خه‌ڵكی كوردستان خۆیان توشی نه‌هامه‌تی زۆر بوون و بەرگەی ئاواره‌یی و نه‌هامه‌تی تر ناگرن و وتیشی "هیوادارم ئه‌و هێزانه‌ش كه له‌و ناوچه سنوریانه‌ن ڕێگه به‌خۆیان نه‌ده‌ن چیتر ببه‌نه هۆكاری نه‌هامه‌تی بۆ خه‌ڵكی كوردستان."
ناوبراو ڕه‌تیكرده‌وه هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا به ڕێکكه‌وتن یا ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم بێت، هه‌روه‌ها ڕه‌تی كرده‌وه جگه له توركیا ئێران هاتبێتنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment