بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە کۆنفڕانسەکەدا، کە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و وەزیرانی بازرگانیی عێراق و ئێران و ژمارەیەک وەزیری هەرێم لەگەڵ چەند پارێزگار و بەرپرسێکی تری ئێران بەشداریان دەبێت.
هەر لەو کۆنفڕانسەدا، بەرپرسانی هەرێم و عێراق و ئێران، چەند پانێڵێک لەسەر چۆنێتی پەرەپێدانی ئابووری لە نێوان هەردوولادا پێشکەش دەکەن و باس لە گرفت و بەربەستەکان دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای ڕیفراندۆمەکەی ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧ی هەرێمی کوردستان، ئێران و تورکیا پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا ڕاگرت و دەروازە و خاڵە سنوورییەکانیان بە ڕووی هەرێمدا داخست، هەروەها گەشتی ئاسمانیشیان بۆ فڕۆکەخانەکانی هەرێم داخست، کە تائێستاش گەشتی ئاسمانی ئەو دوو وڵاتە بۆ پارێزگای سلێمانی دەستی پێنەکردووەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment