نەوەی نوێ جگە لە دوو حیزبی دەسەڵاتدار ئامادەی هاوپەیمانێتی کردنە لەگەڵ هەموو حێزبە کوردستانییەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی نەوەی نوێ دەڵێت سیاسەتوانانی هەرێمی کوردستان ناتوانن لە کەشێکی خاوێندا بژین زیادی کردووە نەوەی نوێ جگە لە دوو حیزبی دەسەڵاتدار ئامادەی هاوپەیمانێتی کردنە لەگەڵ هەموو حێزبە کوردستانییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس شاسوار عەبدولواحید لەو بارەیەوە بە تەلەڤزیۆنی "العراقیە"ی وتووە سیاسەتوانانی هەرێمی کوردستان ناتوانن لە کەشێکی خاوێندا بژین. نەوەی نوێ بەپێچەوانەی ئەو حیزبانەوە بەرنامەو ئەجیندای 15 ساڵەی هەیە بۆ هەرێمی کوردستان.

ناوبراو زیاتر دەڵێت: هەرێمی کوردستان پێویستی بە سیاسەتکارێکی بوێر هەیە کە بتوانێت ڕووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە.

شاسوار عەبدولواحید ئەوەشی وتووە کە دژایەتیی ناوبراو لەگەڵ ڕیفراندۆم وای کردووە خەڵکی متمانەی زیاتری پێ بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13764

Your Comment

You are replying to: .
captcha