بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەلەمانی عێراق پاش هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی و هەروەها تیرۆری سەردار سولەیمانی داوای چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە دەکات. سەنتەری چاودێری و توێژینەوە لە هندستان ئاماژە بە بابەتی وابەستەیی سەربازیی کوردەکان بە ئەمەریکا و هاوپەیمانان دەکات و هۆکاری داواکاریی کوردەکان بۆ ئەم بابەتە دەگەڕێنێتەوە.
ئەم ناوەندە لە شیکاریێکدا لەبارەی پاشهاتەکانی کشانەوەی هێزی ئەمەریکی لە عێراق دەڵێت نیگەرانیی کوردەکان لەو پاشهاتانە هۆکاری دژایەتی کردنیانە لەگەڵ کشانەوەی ئەمەریکا.
سەنتەری چاودێری و توێژینەوە هەروەها پێش بینی دەکات ئەمەریکا لەسەروبەندی هەڵبژادرنی سەرۆک کۆماردا بەشێکی گەورەی هێزەکانی خۆی لە عێراق دەکشێنێتەوە و بەشێکی دیکەشیان بۆ هەرێمی کوردستان دەگوازێتەوە.
ئەم ناوەندە بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمەریکا لە گۆڕانکارییە گرینگەکاندا کوردی بەجێ هێشتووە و خەیانەتی لێکردوون دەڵێت: کورد بەبۆنەی پێگەکەیەوە هەڵبژاردەی زۆری لەبەر دەست نییە و جەخت دەکاتەوە کە کوردەکان ڕێگاچارەیێکی دیکەیان جگە لە هاوکاری کردن لەگەڵ ئەمەریکا لەبەردەست نییە چوونکە لەبارەی سەربازییەوە پێویستیان بە یارمەتیی ئەمەریکا و هاوپەیمانان هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment