رزگاربووانی ده‌ستی داعش داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ له‌ حکوومه‌تی عێراق ده‌که‌ن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی عێراق، ژنانی ئێزدی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ له‌ حکوومه‌تی عێراق ده‌که‌ن.

کوردپرێس: شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌سته‌ی کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ و تاوانه‌کان بۆ‌ جینۆسایدناساندنی کاره‌ساتی شنگال، سه‌ردانی که‌مپی شاریایان له‌ سنووری پارێزگای دهۆک کرد و له‌گه‌ڵ کچ و ژنانی رزگاربووی دەستی داعش گفتوگۆیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان کرد.

رزگاربووانی ده‌ستی داعش ده‌ڵێن: ماف و ئیمتیازاته‌کانیان له‌ پڕۆژه‌یاساکه‌دا ده‌ستنیشان نه‌کراون‌ و داوا ده‌که‌ن، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاساییه‌ په‌سه‌ند بکرێت، به‌ روونی مافه‌کانی ئه‌وانی تێدا دیاری بکرێت.

له‌کاتی داگیرکردنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ زیاتر له‌ 6 هه‌زار کچ و ئافره‌تی کوردی ئێزیدی له‌لایه‌ن ئه‌و رێکخراوه‌وه‌ رفێندران و به‌ هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، تا ئێستا 3 هه‌زار و 525 که‌س رزگارکراون و تا ئێستاش چاره‌نووسی 2 هه‌زار و 900 که‌س به‌ نادیاری ماوه‌ته‌وه‌.

دوای نه‌مانی داعشیش، سه‌رۆک کۆماری عێراق پڕۆژه‌یاسایێکی پێشکه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد، بۆ ئه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتووانی ده‌ستی داعش قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی کچان و ئافره‌تانی ئێزیدیی رزگاربووی ده‌ستی داعشی نیگه‌ران کردووه‌‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ماف و ئیمتیازاته‌کانیان له‌ پڕۆژه‌یاساکه‌دا ده‌ستنیشان نه‌کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 137262

Your Comment

You are replying to: .
captcha