سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پیرۆزبایىی نەورۆزی له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پێوەندییێکی تەلەفونیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییی نەورۆزی کرد و هیوای ئارامی و سەقامگیری بۆ عێراق و چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش خواست.

کوردپرێس:

به‌یانیى ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2021/3/21 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵه‌وه‌ پێگه‌یشت.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران كازمى پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و هیواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزیان و گه‌لى كوردستان خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران كازمى كرد بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایییان و هیواى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.

News Code 1372

Your Comment

You are replying to: .
captcha