هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی نێوان تورکیا و سلێمانی به‌رپرسیارێتیی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌خاته ‌گه‌ڕ و به‌ڕێوبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانیش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: عه‌بادی به‌ڵێنی داوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌ ئاینده‌یێكی نزیكدا په‌یوه‌ندی به ‌ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا و فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌ستی پێنه‌كردۆته‌وه ‌و دۆخه‌كه‌ش وه‌ک خۆی ماوه‌.

ناوبراو وتیشی: بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌، له‌ كاتی به‌ڕێكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له ‌سلێمانییه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر نامه‌یێكمان به‌ ناوبراو داوه ‌و ئه‌ویش به‌ڵێنی دا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له ‌ئاینده‌یێكی نزیكدا په‌یوه‌ندی به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ بكات.

تاهیر عه‌بدوڵڵا هیوای خواست حكوومه‌تی عێراق جدی بێت له‌و بابه‌ته‌ و ڕاشی‌گه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌ دوو لایه‌نه‌ی له ‌نێوان توركیا و عێراقدا هه‌یه ‌به‌رپرسیارێتیی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقه".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13719

Your Comment

You are replying to: .
captcha