هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی که‌رکووک ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی ده‌گرنه‌به‌ر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی پۆلیسی که‌رکووک ده‌ڵێت: هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی که‌رکووک پلانیان بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی له ‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا له‌ نێو شاری که‌رکووک داڕشتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌قید ئه‌فراسیاو كامل وته‌بێژی پۆلیسی که‌رکووک به ‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند: به‌پێی پلانه‌كه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی که‌رکووک له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت‌ و ڕێگه‌ به ‌هاتوچۆی ماتۆرسیكلیش نادرێت به‌و پێیه‌ی داعش بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی سوودی لێوه‌رده‌گرێت.

عه‌قید ئه‌فراسیاو كامل ده‌شڵێت: "دۆسیه‌ی ئه‌منیی که‌رکووک له‌لایه‌ن دژه‌تیرۆره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیس‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌تر پلانی به‌هێز بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دانراوه."

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "داعش هه‌میشه‌ پلانی نانه‌وه‌ی پشێوی هه‌بوووه‌ و ئێمه‌ پلانی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی پلانه‌كانی داعشمان هه‌یه."

عه‌قید ئه‌فراسیاو كامل سه‌باره‌ت به‌ جموجۆڵی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری که‌رکووک ڕای‌گه‌یاند: "داعش بوونیان له ‌ده‌وروبه‌ری که‌رکووک هه‌یه به‌ڵام نازانین سه‌رچاوه‌ی هێزه‌كه‌یان له‌ كوێوه‌یه و به‌رپرسانی ئه‌منیش پێیانوایه داعش گه‌ر پێی بكرێت له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی و ڕاگرتنی پرۆسه‌كه‌ ده‌دات."

هه‌روه‌ها به‌پێی وته‌ی مه‌عن سه‌عدی فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆری عێراق له ‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا که‌رکووک بۆ سه‌ر سێ بازنه‌ی ئه‌منی دابه‌ش ده‌كه‌ن؛ بازنه‌ی یه‌كه‌میان پاراستنی سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ و ڕێگاكانی هاتوچۆكردن ده‌بێت. بازنه‌ی دووهه‌‌میش بڵاوه‌پێكردنی هێز و پاراستنی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدانه‌ و بازنه‌ی سێیه‌م پاراستنی ڕێگه‌كانی هاتوچۆیه‌ تا ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13715

Your Comment

You are replying to: .
captcha