به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداری فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه‌دا وتی: "فیلمی (ئایلان) له فێستیڤاڵی ڕۆما سینه‌ما دۆكیۆمێنتهر كه له وڵاتی ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت به‌شداری ده‌كات و كێبركێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات."
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه وتی: "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئایلان كوردی ده‌كات كه له سووریا شه‌ڕ ده‌ست پێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ڕێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی."
فیلمی سینه‌ماییی (ئایلان ) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد ڕۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوووه و هه‌روه‌ها ئالان ڕۆژبه‌یانی كاری گرافیک و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوووه.
دواهه‌مین فیلمی سینه‌ماییی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر فیلمێک بوو به ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له ده‌یان فێستیڤاڵی سینه‌ماییی جیهانیدا به‌شداری كرد و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا.
شایانی باسه؛ جوبرائیل ئه‌بووبه‌كر ڕه‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2001وه ده‌ستی داوه‌ته كاری سینه‌مایی و له نزیكه‌ی 40 كورته فیلم‌دا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه و له 13 فیلمی سینه‌ماییی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بوووه و له ساڵی 2010وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.
سه‌رچاوه: PUKmedia
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment