دەبێت کۆتایی بەو دۆخە بهێنین کە 14 ساڵ بە سەر عێراقدا زاڵە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی حیزبی ئه‌لحه‌لی عێراق ده‌ڵێت: ده‌بێ کۆتایی بێنین به‌ دۆخێک که‌ 14 ساڵە بە سەر عێراقدا زاڵە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌مال که‌ربوولی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ ئاپۆڕه‌ی لایه‌نگرانی له‌ ناوچه‌ی نه‌عیمیمه‌ی پارێزگای ئه‌نباری عێراق ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هاووڵاتییانی ئه‌نبار هه‌رگیز ڕووداوه‌کانی زه‌بیر، سه‌قڵاویه‌، ڕه‌زازه‌ له‌ بیر ناکه‌ن.

ناوبراو زیادیشی کرد: حیزبی ئه‌لحه‌ل داوا ده‌کات له‌ هاوپه‌یمانانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی خۆی واتا هاوپه‌یمانیی به‌غدا، دیاله‌، ته‌حه‌دی، ئه‌نبار، هۆیتنا، نه‌ینه‌وا هویتنا، هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیی که‌رکووک، سه‌لاحه‌دین هویتنا که‌ مافی هاووڵاتییانی ئه‌نبار که‌ زوڵمیان لێکراوه‌، به‌دیبهێنن؛ چوونکه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌ر درگایێکمان داوه‌ له‌وان درگای سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، وڵامێکمان نه‌گرتۆته‌وه‌.

که‌ربوولی جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ سه‌رده‌می بێده‌نگی کۆتایی پێهاتوووه‌ و کاتی گۆڕان گه‌یشتوووه‌؛ چوونکه‌ عێراق به‌ بژارده‌کانی خه‌ڵک و هه‌ڵبژاردنی که‌سانی شایسته‌ له‌ خولی داهاتوودا به‌هێزتر له‌ ڕابردوو ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "کنووز میدیا"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13712

Your Comment

You are replying to: .
captcha