کاندیدێكی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كوژرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كاندیدێكی‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی‌ یاسا، كه‌ له‌لایه‌ن نووری مالیكییه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت له ‌شه‌ڕێكی‌ عه‌شایه‌ریدا له ‌ڕۆژهه‌ڵاتی‌ به‌غدا كوژرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سۆمه‌ریه‌ نیووز له‌ زاری سه‌رچاوه‌یێکی‌ ئه‌منی‌ له‌ به‌غداوه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 29ی نیسان كێشه‌یێكی‌ عه‌شایه‌ری‌ له‌ ناوچه‌ی‌ (المشتل) له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ به‌غدای پایته‌خت ڕووی دا و به‌و هۆیه‌وه‌ (نه‌جم ئه‌لحه‌سناوی)‌ كاندیدی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا كوژرا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ‌ڕوو "دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان داوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستی‌ پێكردوووه‌ و ته‌رمی‌ كاندیده‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ كراوه‌ بۆ پشكنین."

شایانی باسه؛‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی 22ی مه‌ی/ 12ی گوڵانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13698

Your Comment

You are replying to: .
captcha