به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سۆمه‌ریه نیووز له زاری سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی له به‌غداوه ڕایگهیاندوووه: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 29ی نیسان كێشه‌یێكی عه‌شایه‌ری له ناوچه‌ی (المشتل) له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت ڕووی دا و به‌و هۆیه‌وه (نه‌جم ئه‌لحه‌سناوی) كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسا كوژرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو "دوای ڕووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان داوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستی پێكردوووه و ته‌رمی كاندیده‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه بۆ پشكنین."
شایانی باسه؛ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی 22ی مه‌ی/ 12ی گوڵانی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment