بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیا لە درێژەی هێرشەکانیاندا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، مۆڵگەکانی پەکەکە-یان لە ناوچەی خواکورک بۆردوومان کرد.
ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕاشیگەیاند: پاش ناسینەوەی چەند بنکەی پەکەکە لە ناوچەی خواکورک دەرکەوت کە ئەو هێزانە سەرقاڵی خۆیەکخستنەوەن بۆ هێرش کردنە سەر بنکەیێکی سەربازیی سەر سنووری تورکیا، بەو بۆنەوە فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا شەوی ڕابردوو هەمار و بنکەکانی هێزەکانی پەکەکە-یان بۆردوومان کردووە.
سەرچاوە: هابر 7
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment