هه‌ڵبژاردنی 2018ی عێراق عه‌شیره‌یی و په‌رله‌مانه‌که‌ی حیزبی ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراقی ده‌ڵێت: هه‌ڵبژاردنی 2018ی عێراق، هه‌ڵبژاردنێکی عه‌شیره‌یی و په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش حیزبی ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌جم قه‌ساب له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق عه‌شیره‌یی ده‌بێت و ڕای‌گه‌یاند: په‌رله‌مانی داهاتووییش عه‌شیره‌یی- حیزبی ده‌بێت.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ پالێوڕاوه‌ شارییه‌کان بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ هه‌ڵبژاردن چانسێکی که‌متریان هه‌یه‌، به‌ڵام پالێوڕاوانی ناوچه‌ عه‌شیره‌نشینه‌کان چانسێکی زیاتریان ده‌بێت.

قه‌ساب هه‌روه‌ها وتیشی: ڕێبه‌ره‌ عێراقییه‌کان که‌ تا ئێستا له‌ سه‌ر نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی زاڵ بوون، نفووزی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن عه‌شیره‌کانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن، له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13678

Your Comment

You are replying to: .
captcha