یه‌کێتی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق به‌ ئیستیحقاقی خۆی ده‌زانێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پێبه‌ندیی ئه‌و حیزبه‌ ده‌کاته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق و ده‌ڵێت: ئه‌و پۆستی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولباری زێباری له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: پۆستی سه‌رکۆماری عێراق ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و حیزبه‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار بۆ خۆی ده‌هێڵێته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌وڵه‌کانی چڕ ده‌کاته‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رکۆماری عێراق له‌ ده‌ستی ئه‌و حیزبه‌دا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی مه‌وازین نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13677

Your Comment

You are replying to: .
captcha