به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌ک ئاژانسى هه‌واڵیی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كردوووه‌ته‌وه له گرتهیێكی ڤیدیۆیی نوێی ئاژانسى (ئه‌عماق)ی زمانحاڵى داعش، چه‌كدارانى ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كه دوو هاووڵاتییان له شارۆچكه‌ى (تارمییه)ی سه‌ر به پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین گولـله‌باران كرد.
هاوكات ئه‌بو حه‌سه‌ن مهاجر گوته‌بێژى داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا حكوومه‌تى عێراقی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه بوووه به بریكارى ئێران بۆیه هۆشدارى دا له‌وه‌ى هه‌موو كاندیده‌كان و ئه‌وانه‌ش له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌نگ ده‌ده‌ن ده‌كرێنه ئامانج.
پێشتریش داعش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه له ڕۆژى ده‌نگداندا (12/ 5/ 2018) هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگده‌رانیش ده‌كرێنه ئامانج.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment