بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرەج ڕێکانی لێپرسراوی کۆمیتەی شیڵادزێی یەکێتیی ڕایگەیاند: "سوپای تورکیا ژمارەی سەربازەکانی زیاد کردووە بەتایبەت لە ناوچەکانی سنونێ، گێمانی و چەلێ کە لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بەقەزای زاخۆن، جگە لەوەش ماوەی چەند ڕۆژێکە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەردەوام بۆردومانی چەند ناوچەیێکی سنووری شیڵادزێیان دەست پێکردووە.
ناوبراو وتیشی: سوپای تورکیا لە سنووری بادینان بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕێشمەو بێجە چەند بارەگایێکی گەورەیان ھەیە کە ھێزەکانی تێدا جێگیر کراوە و ژمارەی سەربازانیشیان زیاد کردووە.
بەرپرسەکەی یەکێتیی ئاشکراشی کرد ھێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکەدا جموجۆڵە سەربازییەکانیان زیاترکردوە بەتایبەت دوای زیاد کردنی ژمارەی سەربازەکانی، ڕۆژانەش بەردەوام ژمارەی ھێزەکانیان ڕوو لە زیادبوونە.
بەوتەی ڕێکانی لە سنووری ناحیەی بێ بوو جموجۆڵی ھێزەکانی سوپای تورکیا بەشێوەیێی زۆر و بە ئاشکرا دەبینرێت لە کاتێکدا کە تورکیا بەردەوام بۆردومانی ئەو ناوچانە دەکات.
سەرچاوە: SNN
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment