ده‌مانه‌وێت ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌ کوردستانی سووریا دابمه‌زرێت

به‌شی سووریا- مه‌زڵووم کۆبانی فه‌رمانده‌ی هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ لێدوانێکدا داوا له‌ هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش ده‌کات ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌ کوردستانی سووریا دابمه‌زرێنن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم کۆبانی فه‌رمانده‌ی هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا به‌ ئه‌مریکه‌ن فاکس نیووزی ڕاگه‌یاند: ده‌بێ ئه‌مریکا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا وه‌کوو هێزی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش بۆ ڕێگری له‌ هێرشی ئاسمانیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و ڕووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ باکوورییه‌کان له‌ کوردستانی سووریا ناوچه‌ی دژه‌فڕین دابمه‌زرێنن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌ ئه‌گه‌ری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا بچنه‌ده‌ره‌وه چاره‌نووسی‌ هێزه‌ کوردییه‌کان نادیار ده‌بێت. کورده‌کان بوونه‌ته‌ هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا. داواکاریی ئێمه‌ په‌ره‌پێدانی ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریزم له‌ ناوچه‌که‌ و گۆڕینی به‌ میکانیزمێکی درێژخایه‌نه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13642

Your Comment

You are replying to: .
captcha