به‌رپرسانی حکوومی تورکیا له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا گویل دیدار ده‌که‌ن

به‌شی تورکیا- له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا، به‌رپرسانی حکوومی ئه‌و وڵاته‌ به‌ مه‌به‌ستی پاشگه‌ز کردنه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا گویل له‌ به‌ربژێری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆمار له‌گه‌ڵ ناوبراو دیدار و گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ وه‌ده‌ستهاتوووه‌کان، له‌سه‌ر فه‌رمانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا، ژێنڕاڵ هۆلۆسی ئاکار سه‌رۆکی ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کدار و ئیبراهیم کاڵن وته‌بێژی ئه‌ردۆغان به‌ مه‌به‌ستی پاشگه‌ز کردنه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا گویل بۆ خۆ کاندید کردنی له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری 2018 له‌گه‌ڵ ناوبراو دیدار و گفتوگۆیان کرد.

به‌ دوای ئه‌و دیدار گرینگه‌، شه‌وی ڕابردوو عه‌بدوڵڵا گویل کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ساز کرد و ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی شه‌ممه‌ 28ی نیسان بڕیاره‌که‌م له‌سه‌ر خۆکاندید بوونم له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار ڕاده‌گه‌یێنم.

کارناسانی سیاسیی تورکیا پێیان وایه‌ که‌ هێڵی دیپلۆماسیی ئاکار- کاڵن به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌ردۆغان سه‌رکه‌وتوو بوووه‌ و ئه‌مڕۆ عه‌بدوڵڵا گویل ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار خۆی کاندید ده‌کاته‌وه‌ یان نا.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13641

Your Comment

You are replying to: .
captcha