جێگیربوونی هێزه‌کانی سوپای فه‌ڕه‌نسا له‌ مه‌نبه‌ج ڕووی له‌ زیاد بوونه‌

به‌شی سووریا- محه‌مه‌د ئه‌بوو عادل، فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ جێگیر‌بوونی هێزه‌کانی سوپای فه‌ڕه‌نسا له‌ مه‌نبه‌ج و ڕای‌‌گه‌یاند: جێگیربوونی هێزه‌کانی سوپای فه‌ڕه‌نسا له‌ مه‌نبه‌ج ڕووی له‌ زیاد بوونه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ئه‌بووعادل فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ جێگیر‌بوونی هێزه‌کانی سوپای فه‌ڕه‌نسا له‌ مه‌نبه‌ج ڕای‌گه‌یاند: دوای هه‌ڕه‌شه‌کانی سوپای تورکیا له‌ باره‌ی هێرشی سه‌ربازی بۆ مه‌نبه‌ج، سوپای فه‌ڕه‌نسا هێزێکی زیاتری له‌و شاره‌ ستراتیژیکه‌ جێگیر کردوووه‌. ئێستا هێزه‌کانی سوپای فه‌ڕه‌نسا له‌ مه‌نبه‌جدان و خه‌ریکی گه‌شت و گوزار له‌و شاره‌ن.

ناوبراو له‌ لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئێستا هێزه‌کانی سوپای فه‌ڕه‌نسا له‌ مه‌نبه‌ج که‌من به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بێت. له‌و پێناوه‌دا‌ چه‌ندین دیداری جۆراجۆر له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجام دراوه‌. فه‌ڕه‌نسا به‌ شێوه‌ی فه‌رمی هێزه‌کانی بردۆته‌ مه‌نبه‌ج.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ڕۆژی ڕابردوو مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بوونی هێزه‌کانی سوپای فه‌ڕه‌نسا له‌ مه‌نبه‌جی ڕه‌ت کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی زه‌ڕنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13640

Your Comment

You are replying to: .
captcha