ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران: هیچ گۆڕانکارییێک لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە قبوڵ ناکەین

بەشی ئێران/ کوردی- ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران دەڵێت وڵاتەکەى هیچ گۆڕانکارییێک لە ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەدا قبووڵ ناکات کە لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا لە ساڵی ٢٠١٥دا واژۆیان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دەزگای هەواڵی فارسی ئێرانی لە زاری عەلى ئەکبەر ولایەتییەوە بڵاوی کردەوە " هەر گۆڕانکارییێک یان چاک کردنێک لە ڕێکەوتنەکەی ئێستادا ئێران قبووڵی ناکات.

هەواڵدەریی فارس ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر ترەمپ لە ڕێکەوتنەکە بێتە دەرەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێران لێی دەکشێتەوە، چوونکە ئێران بە ڕێکەوتنێکی ناوەکی ڕازی نابێت کە سوودی بۆیان نەبێت.

پێشتر و پاش کۆبوونەوەى لەگەڵ ترەمپ، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا ڕایگەیاند: دواى وردبوونەوە لە وتەکانى ترەمپ گەیشتووەتە ئەو بڕوایەى کە پێناچێت سەرۆکى ئەمریکا بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە پابەند بێت و پێدەچێت بکشێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی کۆتایی کە دەکاتە ١٢ ی مانگی پێنج کە لەلایەن ترەمپەوە دانراوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری لە ڕێکەوتنەکەدا، سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی لەگەڵ ترەمپدا باسیان لە ڕێکەوتنێکی نوێ کردووە کە چارەسەری ترسەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا دەکات سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13625

Your Comment

You are replying to: .
captcha