کوردپرێس:
هوشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بە دەنگدانی لیژنەی دارایی لەسەر ماددەی 11ی پڕۆژەیاسای بودجە کردووە كە تایبەتە بە پشكی هەرێمی کوردستان.
هۆشیار عەبدوڵڵا لە پەیامەکەیدائاماژەی بەو بڕگانە کردووە کە لە پڕۆژە یاساکەدا لابرابوون و دەڵێت: ئەو بڕگانەی لابرابوون وەك هاوپەیمانیی هیوا گەڕاندماننەوە.
دوای ئەوەی شاندی هەرێم و لایەنە شیعەكان، سەبارەت بە پشكی هەرێم لە سەر دەقێك رێككەوتن، وابڕیارە كاتژمێری 10ی شەویشەمە 20ی ئاداری 2021 پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان و پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 عێراق كۆ ببێتەوە.
پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 عێراق، بە زیاتر لە 91 ترلیۆن و 790 ملیار دینار خەمڵێندراوە، نرخی بەرمیلێک نەوت بە 42 دۆلار دیاری کراوە.
خەرجییەکان بەزیاتر لە 150 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، کۆی کورتهێنان لە بودجەکە دەگاتە 58 ترلیۆن و 260 ملیار دینار.
بەپێی رێككەوتنی شاندی هەرێم و لایەنە شیعەكان، هەرێم 460 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە ڕێگەی سۆمۆوە دەفرۆشێت پارەی 230 هەزار بەرمیلی وەردەگرێتەوە بۆ حەقی کۆمپانیاکان.
هەروەها، هەرێم نیوەی داهاتی نانەوتی ڕادەست دەکـات و بەغدا تەواوی شایستەی دارایی هەرێم دەدات، تەسویەیی حسابی ساڵانی ڕابردوو دەکرێت.
Your Comment