کوردپرێس- نامێق هەورامی بەرپرسی پێوەندییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیێکی لە گەڵ کوردپرێس کردووە و تێیدا ئاماژەی کردووە بە هۆکارەکانی وەستان و چەقبەستنی شێعری هەورامی لە سەردەمی دەسەڵاتی بابانەکان و داڕووخانی ئەمارەتی ئەردەڵان.
بەرپرسی پێوەندییەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان زیاتر دەڵێت: دیاره ئه‌و وه‌ستانه ده‌بێ له دوو سه‌ره‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت؛ یه‌کیان ئه‌وه‌ی ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ی نێوان ئەمارهتی بابان و ئەمارهتی ئه‌رده‌ڵان ده‌وری کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌قبه‌ستنه هه‌بوو تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ڕه‌وته‌که گه‌یشته ئاستی دژایه‌تی کردن که ئه‌مه‌ش قووڵ کردنه‌وه‌ی برینێکی مێژوویی نییه به قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی مێژوووه.
ناوبراو زیادی دەکات: له گه‌رمه گه‌رمی کێشه و ململانێی نێوان دوو ئەمارهتی ئه‌رده‌ڵان و بابان‌دا که دوو قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌ده‌بی هه‌ورامی و ئه‌ده‌بی سۆرانییان له‌خۆ ده‌گرت ئه‌و حاڵه‌ته هاته پێشێ چوونکه ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه که زمان ده‌باته ئاستێکی سه‌رووتره‌وه و پێشێ ده‌خات.
نامێق هەورامی ئاشکراشی کرد: له‌م ململانێیه‌دا ئەمارهتی ئه‌رده‌ڵان به‌ره‌و لاواز بوون و بچووک بوونه‌وه و داڕمان ده‌ڕۆیشت به‌ڵام ئەمارهتی بابان له گه‌شه و سه‌رکه‌وتندا بوو بۆیه هێزێکی گه‌وره‌ی سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی و حوکمی له پشت زمانی کوردیی سۆرانییه‌وه بوو و توانیی هێز و نفووز په‌یدا بکات به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا پشتیوانه‌کانی زمانی هه‌ورامی دوو دیارده‌ی زۆر گرینگ بوون؛ یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌رده‌ڵانه‌کان بوو که به‌ره‌و داڕووخان ده‌چوو. دووهه‌م ئەوەی پشتیوانی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی هه‌ورامی ئایین بوو به تایبه‌ت ئایینی یارسان. له‌و ده‌مه‌شدا ڕۆژ له دوای ڕۆژ بازنه‌ی ده‌وری ئایینی یارسان به‌رته‌سکتر ده‌کرایه‌وه و له به‌رانبه‌ردا ده‌وڵه‌تی عوسمانی به هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاتیه‌وه پاڵپشتیی ئەمارهتی بابانی ده‌کرد و هێزی پێ ده‌به‌خشین بۆیه له دوای مه‌وله‌وی که‌س نه‌یتوانی ته‌جاوزی مه‌درسه‌ی مه‌وله‌وی بکات و ئه‌ده‌بی هه‌ورامی وه‌ستانێکی تووش بوو به‌ڵام دیاره نه‌ڕووخا چوونکه تا ئه‌و کاته‌ی ئایینێک به ناوی ئایینی یارسان هه‌بێت زمانی هه‌ورامی له ناو ناچێت.
ئەو شاعیر و توێژەرە کوردە تیشکی خستە سەر مێژووی بووژانەوەی ئەدەبی هەورامی و گوتیشی: سه‌ره‌تای هه‌شتاکان گڕ و تینێک هاته‌وه شێعری هه‌ورامی. مامۆستا عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی هه‌وڵی دا شێعری هه‌ورامی له‌و قه‌باره و فورمه باوه‌ی که هه‌بوو بیگۆڕێت دیاره وه‌کوو ده‌ستپێک نا به‌ڵام هه‌نگاوه‌که نرا و له هه‌ورامانی ئێرانیش په‌ره‌ی پێدرا.
نامێق هه‌ورامی هۆکارێکی گه‌شه‌نه‌کردنی ئه‌ده‌بی هه‌ورامی به‌و شێوازه‌ی شایسته بێت بۆ دوو بابەت ده‌گیڕێته‌وه یه‌که‌م ئه‌وه‌ی ڕه‌وتێکی ناوچه‌گه‌رایی زاڵ بوو به سه‌ر کلتووری کوردی‌دا و دووهه‌م ئه‌وه‌ی توێژه‌ران زیاتر ناشاره‌زا بوون به زمانی هه‌ورامی.
ناوبراو مامۆستا گۆرانی شاعیر بە هەورامی دەزانێت و سەبارەت بەو ئینقلابەی ئەو شاعیرە کوردە لە ئەدەبی کلاسیک‌دا کردی دەڵێت: له بیری نه‌که‌ین مامۆستا گۆران که ئه‌و گۆڕانکارییه‌ی به سه‌ر ئه‌ده‌بی کوردی‌دا هێنا بۆ خۆی هه‌ورامی بوو و خودی هه‌ڵبژاردنی ناوی گۆران ده‌لاله‌تێکه له‌سه‌ر هه‌ورامی بوونی. له لایێکیترهوه کتێبه‌که‌ی پڕۆفیسۆر عیزه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سووڵ که له‌سه‌ر گۆران نووسیویه‌تی و له نزیکه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ گۆران کردوووه گۆران تێیدا گوتوویه‌تی که کاریگه‌ریی له مه‌کته‌بی مه‌وله‌وییه‌وه وه‌رگرتوووه و ویستوویه‌تی شێعر له ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی به‌حری عهرهزووی عه‌ره‌بی ده‌ربهێنێت که سیسته‌می حوکمڕانی بابان پشتیوانی‌یان لێده‌کرد و زاڵیان کردبوو.
نامێق هەورامی لە کۆتاییدا سەبارەت بە ئێستا و داهاتووی ئەدەب و بەتایبەت شێعری هەورامی ئاوا دەدوێت: ئه‌و خه‌مه بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی شێعر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌کان ڕه‌وییه‌وه که پێیان وابوو له دوای مه‌وله‌وی شێعری هه‌ورامی ئیتر چه‌قی به‌ستوووه و له دۆخێک‌دا وه‌ستا. پاش هەشتاکان ڕەوتێکی بووژانەوە دەستی پێ‌کرد و نموونه‌ی به‌رچاویشی ماندوو بوون و به‌رهه‌مه‌کانی ڕه‌ئووفی مهحموودپووره که به بڕوای من ئه‌و شاعیر و توێژه‌ره کورده بناغهداڕێژهرهوهی شێعری تازه‌ی هه‌ورامییه. پاش ئه‌و دهستپێکهش هه‌ندێک ده‌نگ و شێعری نوێ ده‌رکه‌وتن که خاوه‌ن ستایل و فۆڕم بوون به‌ڵام به‌و شێوازه‌ی شایسته‌یه ئاوڕ له شێعری تازه‌ی هه‌ورامی نه‌دراوه‌ته‌وه. شێعری تازه‌ی هه‌ورامی زۆر و بۆر نییه به‌ڵکوو که‌م و پوخته بۆیه لاسایی کردنه‌وه‌ی تێدا که‌مه.
دیمانە: مەنسوور ڕەحیمی
Your Comment