کوردپرێس- به‌پێی راگه‌یێندراوێکی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌ڤانی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، شه‌وی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی ماڵی شه‌هید شێركۆ شوانی كردوووه و له نزیكه‌وه چاوی به منداڵه‌كانی كه‌وتوووه.
عه‌بادی گوتوویه‌تی: "شه‌هیده‌كانمان له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی عێراقدا ره‌نجی زۆریان دا و ئێمه‌ش ده‌بێ پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانیان بكه‌ین".
عه‌مید شێركۆ شوانی فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پیاده‌ی كه‌ركووک بوو، شه‌وی 30-1-2015 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێیدا له ته‌لوه‌ردی باشووری كه‌ركووک له شه‌ڕی دژی داعشدا شه‌هید بوو.
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه دوای سه‌ردانی مووسڵ، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی "نه‌سر" به سه‌ردانێک گه‌یشته سلێمانی و مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناساندنی به‌ربژێره‌كانی كوتله‌ی نه‌سره له پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان.
هاوپه‌یمانیی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی 26 كاندیدی له هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، 9 كاندید له هه‌ولێر، 10ی دیكه له سلێمانی و 6 كاندیدیش له پارێزگای دهۆكن.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment