به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود له سه‌ره‌تای گفتوگۆکه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ئه‌مریکا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و چوونه‌وه‌ی کورد بۆ به‌غدا دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ڕای‌گه‌یاند: ئێمه ئه‌و کات ریفراندۆمان کرد تا بزانین میلـله‌ته‌که‌مان چی ده‌وێت؟ ئه‌وه بوو له ٩٢%ی زیاتر ده‌نگیان به به‌ڵێ دا، وتمان به‌و جۆره گفتۆگۆ له‌سه‌ر خواستی میلله‌ته‌که‌مان ده‌که‌ین به‌ڵام وادیاربوو چ ئه‌وان و ئه‌مریکا و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش و ئه‌وانه‌ی باسی دیموکراسی ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت ڕازی نه‌بوون بڵێین چیمان ده‌وێت و گه‌له‌کۆمه‌که‌یان لێ‌کردین له هه‌موو لایێکه‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به بابه‌تی ڕیفراندۆم له مێژوو ده‌شڵێت: ئێمه شتێکی گرنگمان کردوووه و له پێشووتردا نه‌بوووه و قه‌تیش دووباره نابێته‌وه، ته‌نانه‌ت لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانیش نه‌یانتوانی خۆیان بگرن له به‌رده‌م ریفراندۆمدا و ئاخیر ڕۆژ هه‌موویان چوونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگیان دا، ریفراندۆم تاپۆیێکی ره‌شه و له گیرفانی هه‌موو کوردێکدایه بۆ هه‌رکات پێویست بوو تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه، ئێستاش ده‌مانه‌وێت به هێزه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستورییه‌کانمان بین له به‌غدا هه‌رچه‌نده له دوای ئه‌و ڕووداوانه کورد ئه‌و هێزه‌ی نه‌ماوه.
سه‌رچاوه: لڤین پرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment