پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی PKK له‌ پارێزگای ئامه‌د ده‌ستی پێکرد

به‌شی تورکیا- پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی PKK له‌ ناوچه‌ی لیچه‌ی پارێزگای ئامه‌د ده‌ستی پێکرد که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامدا یه‌ک سه‌رباز کوژرا و 4 هێزی دیکه‌ی سوپای تورکیا بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و هێزه‌کانی PKK له‌ پارێزگای ئامه‌د له‌ حاڵێکدا ده‌ستی پێکرد که‌ هێزه‌کانی سوپای تورکیا به‌دواداچوونیان بۆ گرووپێک له‌ هێزه‌کانی PKK ده‌کرد که‌ له‌ ناوچه‌ی لیچه‌ به‌ره‌وڕووی یه‌ک بوونه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ بریندارانی سوپای تورکیا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبیی ئامه‌د گوازرانه‌وه‌ و ئۆپراسیۆنه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13605

Your Comment

You are replying to: .
captcha