کوردپرێس- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری بەرنامەی "چیدەکەن"ی تۆڕی میدیایی رووداوی کرد، کە هەردوو پەیامنێری رووداو هێڤیدار ئەحمەد و سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکەشی دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی گوتی "پێم وایە ئەمجارەش پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کورد دەبێ، هەرچەندە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش گرنگە بەڵام ئایا پێکهاتەکان لەسەر ئەوە رێکدەکەون کە ئەو پۆستە بدرێتە کورد؟"
لەبارەی ئەوەی پۆستی سەرۆککۆمار بۆ کام لایەن دەبێ، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، پێویستە لایەنەکانی کوردستان گفتوگۆ بکەن و ئەو بڕیارە یەکلایی بکەنەوە.
Your Comment