ئەمریکا هەوڵ دەدات زیاتر دەست بەسەر عێراقدا بگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی کومیسیۆنی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ئامانجی ناتۆ لە ناردنی هێزی زیاتر بۆ عێراق ئەوەیە کە ئەمریکا زیاتر دەست بەسەر عێراقدا بگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن سالم ئاماژەی دا بە ئەو بابەتەوە کە ئەمریکا لەژێر بیانووی مەشق کردن بە هێزە عێراقییەکان هەوڵ دەدات عێراق زیاتر کونترۆڵ بکات.

ناوبراو داوای لە دەوڵەتی فیدرالی عێراق کرد پاش شەڕی داعش هەمبەر ئامادەبوونی هێزی بیانی لەوان هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق هەڵویستی خۆی پیشان بدات.

سالم جەختیشی کرد: فەرماندەکانی عێراق ئەزموونیان بۆ مەشق و ڕاهێنانی ئەرتەش و پۆلیسی عێراق لە شەڕی دژەداعشدا هەیە و چیدی پێویستیان بە هێزە بیانییەکان نەماوە.

سەرچاوە: «الموقف العراقی»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13588

Your Comment

You are replying to: .
captcha