بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسی کۆتایی گەشتەکەی بۆ پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران، ڕایگەیاند دانووستانی ئەورووپا لەگەڵ ئەمریکا لە بارەی پرسی ھەنگاوی ھاوبەشەوە پەیوەندیی بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نییە و وشداری دایە وڵاتانی ڕۆژئاوا کە ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر نەکرێت ھیچ ڕێککەوتنێک لە ئاردا نابێت.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار ئاماژەی کرد بەو بابەتەی کە ئێران بەرنامەی تازە و تۆکمەتری بۆ ئەگەری شکست ھێنانی ھەنگاوی ھاوبەش ئامادە کردووە و وتیشی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا با بزانێت کە ئەگەر بەرجام شکست بێنێ، ئێران بە خێرایی چالاکیی ئاشتی خوازانەی ناڤۆکیی خۆی بەردەوام دەکات.
ناوبراو وتیشی: ھیچ ئاڵ و گۆڕێک لە ھەنگاوی ھاوبەش دا جێگای قەبووڵ نییە، و ئەو وڵاتانەی کە ھۆگری گۆڕانکاری لە بەرجام-دان، با بزانن کە دەبێ یان ھەنگاوی ھاوبەش بەمجۆرەی کە ھەیە قەبووڵ بکەن و یاخود لەگەڵ ھەمووی دا ماڵ ئاوایی بکەن.
حەسەن ڕۆحانی ڕەخنەی گرت لە ئامادە بوونی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکە و وتی: دەرەنجامی ئەو ئامادە بوونەی تێکچوونی سەقام و ئاسایشی ناوچەکەیە و زیادیشی کرد وتەکانی ترەمپ ڕوو لە عەرەبەکان کە پارەم بدەنێ ھەتا زیندوو بمێننەوە لە ڕاستی دا سووک کردنی جیھانی ئیسلامە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment