بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كوێستان ئەحمەد، قائیمقامی رواندز رایگەیاند ئەو گوندانەی بوونەتە ئامانجی فڕۆکەکان بریتین لە گوندەکانی: سووره دێ، گەلی بەدران، زارگەلی، دۆڵی شاورێ و بۆکریسکان".
قایمقامی رواندز جەختیشی کردەوە لەوەی "بەشێک لەو گوندانە ئاوەدانن و بەرزاییەکانیش لەو وەرزەی ساڵدا شوێنی كاسبی جووتیارانن".
ئەو بۆردوومانە لە کاتێکدایە سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا دوێنێ سێشەممە رایگەیاندووە لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا نۆ پێگەی پەکەکە لە ناوچەکانی: زاپ، گارا ، ئاڤاشین و باسیان بەئامانج کراون و خاپوورکراون". بەیانی ئەمڕۆش "گیان لەدەستدانی 10 گەریلای بەهۆی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکە بڵاوکردەوە".
فەرماندەیی هەپەگە و میدیاکانی نزیک لە پەکەکە جگە لە ئاماژەدان بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، گیان لەدەست دانی گەریلاکانیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و روونکردنەوەیان لەبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment