تورکیا لە سووریا کەوتووەتە تەنگانەوە

بەشی جیهان- مەتین گوجان، شرۆڤەکاری کاروباری سەربازیی تورکیا لەو باوڕەدایە گۆڕدرانی دۆخەکە لە سووریا بەتایبەت پاش هێرشی ڕۆژئاوا بۆسەر ئەو وڵاتە، تورکیای مەجبوور کردووە تەرکیز بکات لەسەر شەڕی پەکەکە لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا پاش هێرش کردنی بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا لەوان کانتۆنی عەفرین لە مانگی جانیڤێری، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە ئاسمان و زەمینەوە لە ناوچەی کوێستانییەکانی باکووری هەرێمی کوردستان کە هێزەکانی پەکەکە لەوێ جێگیر بوونە زیاد کردووە. هێزەکانی تورکیا بە شێوەیێکی بێ سابیقە نزیک لە 20 کیڵۆمەتر لەناو خاکی عێراق لە ناوچەی هەرێمی کوردستان پێشڕەوییان کردووە.

مەتین گورجان شرۆڤەکاری کاروباری سەربازیی و ڕاوێژکاری سەربازیی ئەرتەشی تورکیا لە ساڵەکانی 2002 تا 2008، لەبارەی تەرکیز کردنی تورکیا لەسەر شەڕی پەکەکە لە باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان دەڵێت: پاش هێرشی سێ وڵاتی ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا بۆ سەر سووریا، تورکیا لە درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی خۆی لە سووریا پاشگەز بووەوە. جگە لەوەش پاش چۆڵ کردنی شەنگال لە لایەن پەکەکە-وە بیانووێکی بۆ هێرشی بەربڵاوی سەربازی بۆ سەر ئەو ناوچەیە بە دەستەوە نییە، بەو هۆیەوە ئێستا تەرکیزی کردووەتە سەر شەڕی پەکەکە لە باکووری هەرێمی کوردستان و دەورووبەری چیای قەندیل کە مەکۆی سەرەکیی هێزەکانی پەکەکە-یە.

ناوبراو لە لێکدانەوەکەیدا کە لە ماڵپەڕی ئەلمانیتۆر بڵاو بووەتەوە دەڵێت: ئەرتەشی تورکیا بە بێدەنگی و لە کۆتایی جانیڤێریی 2018 دەستی دایە دروست کردنی بنکەی سەربازیی نوێ لە ناوچەی سدکان لە باکووری کوێستانی هاکورک لە تەنیشت قەندیل.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا لە شەش مانگی ڕابردوودا بە شێوەیێکی بەردەوام ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکەن چووونکە هێزەکانی پەکەکە لەو ناوچەوە دزە دەکەنە ناو تورکیا.

مەتین گورجان دەڵێت تورکیا بەنیازە بنکەی سەربازیی کاتی لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێت.

ئەو کارناسە سەربازییە لەبارەی ئامانجی تورکیا لە تەرکیز کردنە سەر هەرێمی کوردستان و ناوچەی سیدکان و دروست کردنی بنکەی سەربازیی کاتی لەو ناوچانەدا دەڵێت: ئەنقەرە دوو ئامانجی لەو کارە هەیە.

ئامانجی یەکەم لەناو بردنی بنکەکانی پەکەکە لە سیدکانە کە یارمەتی بە پەکەکە دەدات دزە بکەنە ناو تورکیاوە و ئامانجی دووهەم ئەوەیە بە کەڵک وەرگرتن لەو بنکە سەربازییە کاتیانە تا پاییزی ئەمساڵ ئەو هەلە بۆ تورکیا دەڕەخسێنێت چاودێڕیی 24 کاتژمێریی لەسەر ناوچەکە ببێت.

ناوبراو لەو باوڕەدایە نەخشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق پیشان دەدات کە ئەرتەشی تورکیا بەنیازە بەکەڵک وەرگرتن لە کۆریدۆری دروست کراو بەرەو سیدکان، ناوچەی هاکورک یا خواکورک گەمارۆ بدات و قەندیل لە ڕۆژئاواوە تا باکوور چاودێڕیی بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13583

Your Comment

You are replying to: .
captcha