به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا به‌ختیار به كوردستان 24ی گوت: "سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و ئه‌منی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و مادده‌ی 140 و زه‌وت كردنی ئازادی ئه‌و حزبانه‌یه كه مۆڵه‌تی فه‌رمیان له‌م وڵاته ھه‌یه، ھه‌موو حزبه‌كان به شێوه‌یێک له شێوه‌كان ئازادیان زه‌وت كراوه و پێشێلكاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت بۆیه ئێمه وه‌ک یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ته‌نھا به‌رگریمان له خۆمان نه‌كردوووه به‌ڵكوو به‌رگریمان له ھه‌موو حزبه‌كانی دیكه‌ش كردوووه".
مه‌لا به‌ختیار گوتیشی: "بێگومان ئازاد نه‌بوونی کاندیده‌کان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگه‌كان و له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كاندید ناتوانێ به ئازادی قسه بكات و به‌رپرسه‌كانمان ناتوانن به ئازادی بچنه ئه‌و ناوچانه و ئه‌مه له كاتێكدایه ھه‌موو لیسته‌كانی عێراق له سلێمانی به ئازادی ئیش ده‌كه‌ن و ده‌یانپارێزین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment