بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "جارێکی دیکە دەستێکی ترسنۆک لقی دوانزەی پارتی لە شاری هەڵەبجە دایە بەر دەستڕێژی گوللە، تهقهكردن له بارهگای لقی 12ی پارتیمان له هەڵەبجەی شههید بەهۆی ئەو ئهو بێ باكییهیه كه دهزگا ئهمنییهكان له سنوورهكهدا هەموو جار بەرانبەر تەقەکەران دەینوێنن و تا ئێستا هیچ ههنگاوێكی كردارییان نههاوێشتووه بۆ به سزاگهیاندنی تهقهكهرهكان و ئهوانهی لە پشتیانن".
ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا لە هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان و ڕاپهڕین و چەند ناوچەیێکی دیکەش زیاتر لە 70 جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوە و کەس دەستگیر نەکراوە، "ئەمەش جدییەتی هێزە ئەمنییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەلەبجە دەخاتە ژێر پرسیار بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران".
فراکسیۆنی پارتی دەشڵێت: "بەردەوامی دان بەم کارە دوور لە پرەنسیپ و بێ بەهایە ئاکامێکی باشی نابێت، بۆیە داوا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەوان بەرپرسن لە ڕێگری کردن لەم کارە دزێوە، وەکوو فراکسێۆنی پارتی بەدواداچوونی پەرلەمانی دەکەین و دەبێت ئاستێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێ و لایەنی کەمتەرخەم ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی بکرێ".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment